بۆچی ئارەزووی شیرینی دەکەین… و چۆن دەتوانین ئەوە کەم بکەینەوە؟

هەندێك كەس بەدەست ئەو كێشەوە دەناڵێنن كاتێك ئارەزووی کێک، شیرینی، چپسە پەتاتە، یان نان دەکەن و ناتوانن بەسەر نەفسی خۆیاندا  زاڵبن

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، هەندێک لە شارەزایان ئاماژەیان بەوە کردووە کە کەمی ماددە خۆراکییەکان ڕەنگە هۆکاری پشت ئارەزووی خواردن بێت،

چ کێک بێت یان بسکیت، ئەوانەی شیرینییان خۆشدەوێت زۆر باش هەستی ئارەزووی شەکر دەزانن

لەگەڵ خواردنی شیرینی ، شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە و ئەنسۆلین دەردەدرێت. بەگوتەی پسپۆڕان، ئەگەر کەسێک شەکری پاڵاوتە و کاربۆهیدرات بخوات، ئەوا بەخێرایی دەگاتە خوێن و دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی شەکری خوێن.

پاشان جەستە ئەنسۆلینی زیاتر دەردەدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرزبوونەوەی خێرای شەکری خوێن.

پێویستی شەکر بۆ جەستە

دکتۆر ماریلین گلێنڤیل پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت “کاتێک مامەڵەلەگەڵ شەكر دەكەین ، ئاستی شەکری خوێنت دابەزێت  بەڵام لەبەرئەوەی لەش بڕێکی زۆر ئەنسۆلینی بەرهەمهێناوە، ڕێژەی ئەنسۆلین زۆر دادەبەزێت و زوو هەست بە حەزكردن بۆ خواردنی شیرینی دەكەین هەندێك جاریش پارچەیەك شوکولاتە بەسە بۆ ڕێكخستنەوەی شەكری جەستە .

ئەو پسپۆڕەی خۆراك دەڵێت هەرچەندە شیرینی زیاتر بخورێت، ئارەزووی زیاتر دەبێت بۆ شیرینیكە ئەمەش خراپە بۆ جەستەت .

هەروەها دکتۆر دوان مێلۆر  كە توێژەرێکی باڵای بواری خۆراکە لە بەریتانیا دەڵێت :” حەزكردن بۆ خواردنی شیرینی پەیوەندی بە چڕی کالۆریەکانەوە هەیە، وەک شیرینی و چەوری، ڕوونیدەکاتەوە کە بایۆلۆژیای مرۆڤ پەرەی سەندووە بەبێ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی لە ژەمی داهاتوودا چی دەخورێت، بۆیە جەستە مەیلی هاندانی خواردنی خۆراکی چڕ و کالۆری دەدات، وەک شیرینی

دڵخوازەكانتان