بەیروت.. کارمەندانی خانەنشینکراوی سەربازی  خۆپشاندانی فراوان بەڕێوە دەبەن

لەگەڵ توندبوونەوەی قەیرانی ئابووری و خراپی بارودۆخی ژیان لە دوای قەیرانی ساڵی ٢٠١٩  و ئە گۆڕانكاریانەی لە نرخی دۆلاردا ڕوویدا، “خۆپشاندانێكی  سەربازانی  خانەنشین”بەڕێوەچوو لە گۆڕەپانی ڕیاز ئەلسۆلح لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان

فەریقی خانەنشین جۆرج نادر دووپاتی کردەوە: ” جەماوەرێکی زۆر توڕەن لەوەی خەڵک بەدەست ئەو بارودۆخەوە  دەناڵێنن. جەختیشی لەوە کردەوە کە “هیچ چارەسەرێک نییە جگە لە ڕێگەی شەقام

ئەم خۆپشاندانە هاوکاتە لەگەڵ دانیشتنی لیژنە هاوبەشەكانی پەرلەمان، کە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ژیان و ئابوری و دارایی وڵات

خراپترین قەیران لە مێژووی لوبناندا

لە پاییزی ساڵی ٢٠١٩ەوە لوبنان بە خراپترین قەیرانی ئابووری و دارایی لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا تێدەپەڕێت، بەو پێیەی لیرە ڕۆژانە ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات لە نزمبونەوە بەرمبەر دۆلار ، هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری ئەو وڵاتەی بەچۆكدا هێناوە سیاسیەكان و حكومەتی وڵاتییش تائێستا هیچ هەنگاوێكیان نەناوە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانانە

دڵخوازەكانتان