لە سلێمانی هاووڵاتییەك بەخنكێنراوی دۆزرایەوە

لە سلێمانی هاووڵاتییەكی تەمەن 45 ساڵ، دوای سێ ڕۆژ لە دیارنەمانی، بە خنكێندراوی دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/3/2023، دەزگای ئەمنیی سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: “پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بە ھاوکاریی ھێزەکانی ئۆپەراسێونی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، تەرمی ھاووڵاتییەك دوای سێ ڕۆژ لە دیارنەمانی، بە خنكێندراوی لە گەڕەکی کەنەسوورەی سلێمانی دۆزرایەوە.”

ئەوەشیان خستە ڕوو، هاووڵاتییەكە ناوی (ر.ر.م)ە و لە ساڵی 1978دا لەدایك بووە، شۆفێری تاكسی بووە و خاوەنی شەش منداڵ بوو، لە ڕۆژی هەینییەوە چووەتە دەرەوە و نەگەڕابووەوە ماڵەوە.

دڵخوازەكانتان