سهرۆك بارزانی: نابێت هیچ دهستێوهردان لهمافی پێكهاتهكاندا بكرێت
سەرۆک بارزانی دەڵێت، بۆ ئەوەی شەرعیەت لە هەرێمی كوردستان نەخرێتە ژێر پرسیار، پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت و نابێت هیچ دەستوەردان لە مافی پێكهاتەكاندا بكرێت.”
سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین له میانی میوانداریكردن له ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز، كۆنسوڵ، نوێنەرایەتیی وڵاتان، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان وتی دەرفەتێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ئارادایە
سهرۆك بارزانی دهڵێت:” ئیرادە و خواستیش دەبیندرێت بۆ ئەوەی كێشەكان بە لێكتێگەییشتن و بە پشتبەستن بە دەستوور و لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنانە چارەسەربكرێن كە لەنێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت بەستراوە.”
لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەشداریکردنی پێکهاتەکان سەرۆک بارزانی گوتی: “بۆ ئەوەی شەرعیەت لە هەرێمی كوردستان نەخرێتە ژێر پرسیارەوە پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت
بە گوتەی سەرۆک بارزانی، تیمە نێودەوڵەتییەکانیش هاوکاری و هەماهەنگییەکی باش بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان.