دوای 20 ساڵ له هێرشی ئهمریكا بۆ سهرعێراق سهرۆك بارزانی وردهكاری ئهو هێرشه ئاشكرا دهكات
ئهمڕۆ 20 ساڵ بهسهر هێرشی ئهمریكا بۆ سهر ئێراق تێدهپهڕێت سەرۆك بارزانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامهی شهرق و لئهوسهت باس لە ڕۆژانی رووخاندنی ڕژێمی سەدام حوسێن و هەڵەی ئەمریكا لەمبارەیەوە دەكات و ئەو ترسەش ئاشكرا دەكات كە لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حوسێن، لای ئێرانی و سوورییەكان درووست ببوو.
سەرۆك بارزانی دهڵێت: لە نیسانی 2002 شاندێك لە واشنتۆن هات، بانگهێشتێكی فەرمییان بۆ من و كۆچكردوو مام جەلال هێنابوو تاوەكوو سەردانی واشنتۆن بكەین. ئاگاداریان كردینەوە كە پێشكەوتنێكی زۆر گەورە لە سیاسەتی ئەمریكا وەدی هاتووە، لە داهاتوودا شتی زۆر مەترسیدار روودەدەن، بەڵام راستییەكەی وردەكارییان پێ نەگوتین.
سەردانەكەمان كرد، بەڵام سەردانێكی رانەگەیەندراوبوو، 3 تا 4 رۆژ ماینەوە، بە فەرمی ئاگاداریان كردینەوە كە بڕیارەكە دراوە و ڕژێم لە ڕێگەی هێزی سەربازییەوە دەگۆڕدرێت.
سهرۆك بارزانی له چاوپێكهوتنهكهدا دهڵێت :” نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، ئەوەی كە پێیان گوتین، جێگری بەڕێوەبەری CIA و پێموایە پێنتاگۆنیش، شاندێكی تێكەڵ بوو، پێیان گوتین كە بڕیارەكە دراوە و دەمانەوێ رای ئێوە وەربگرین.
گوتمان ئەگەر ئێوە جددین لە ڕووخاندنی ڕژێم، بەڵام پرسیاری گرنگتر ئەوەیە كە پاش ڕووخاندنی ڕژێم چی؟ گوتیان بۆ ئەم بابەتە ئێمە پێویستیمان بە یارمەتیی ئێوەیە، چ ئامۆژگارییەكمان دەكەن؟
لە راستیدا راوێژمان بە یەكتر كرد، من و كۆچكردوو مام جەلال و ئەو شاندەی لەگەڵماندا بوون، تێبینیی ئەوەمان كرد كە ئەوان ڕژێم دەڕووخێنن جا ئەگەر ئێمە ڕازی بین یان ڕازی نەبین، ئەگەر بەشداریمان بكردایە یان نا.
گوتیان پێمە پێویستیمان بە چەترێكی سیاسی هەیە كە دروست دەبێت لە میانی بەستنی كۆنگرەیەك بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بە هەموو گرووپەكانیەوە و بەبێ ئیستسنا، لەو كۆنگرەیەدا دەبێ بڕیار لەوە بدەین كە چ دەكەین لەپاش ڕووخاندنی ڕژێم؟ گوتیان ئەمە بیرۆكەیەكی باشە و لەگەڵ هێزەكانی دیكەش كارمان كردووە.
لە مانگی 12ی ساڵی 2002 لەگەڵ گرووپەكانی دیكە راوێژمان بە یەكتر كرد، زۆرینەیان پشتیوان بوون، بەشێكیش ناڕازی بوون.
سهرۆك بارزانی له بهشێكی چاوپێكهوتنهكهدا دهڵێت : رێككەوتین لەسەر ناسنامەی عێراق وەك دەوڵەتێكی فیدرالی دیموكراسی فرەیی.