گەڵای دارەکان نابن بە پارە بۆ هەرزەکارەکان

ئەمە ناونیشانی پرۆژەیەكی هەردوو نوسەر (سارا مارکویتز، جۆن تاوراس) لە ماڵپەڕی دامەزراوەی BNER دا بڵاو کراوەتەوە.

پرۆژەكە بریتییە لە چۆنیەتی خستنەڕووی پاراستنی گەنجەکان لە ئالوودە بوون بە مادە هۆشبەرەکان،لەپێناو ئایندە.

لەسەرەتادا ئەوە ڕوون دەکاتەوە،کە گەنجەکان هەمیشە هەوڵ دەدن و سەرکێشی دەکەن تا خووە ناپەسەندەکان و مادە قەدەغەکراوەکان تاقی بکەنەوە، دواتر گیرۆدەی خووە خراپەکان و ئالوودەی مادە هۆشبەرەکان دەبن.

لەپێناو دەستنەگەشتنی هەرزەکاران بە جگەرە و مەشرووب و مادە هۆشبەرەکان و ئەو خووانە، دوو ڕێگە چارە دەخاتە ڕوو،بەجۆرێک ئەرکی یەکەم دەسپێرێت بە بەخێوکەرانی گەنجەکان و پێین دەڵێت،کە ئەگەر ئێوە بڕە پارەیەکی زیادلەپێوستی ڕۆژانەیان نەخەنە بەردەست، هەرزەکاران جگە لە پێوستیی ڕۆژانەی خۆیان پارەی زیادیان نییە و ناتوانن  ئەومادە خراپانە بکڕن و دەسیان پێیان ناگات، بۆیە دەڵێت: “خۆناتوانن گەڵای دارەکان بکەن بەپارە”.

لە خاڵی دووەمدا حکومەت و دامەزراوە فەرمییەکان دەکات بە بەرپرس و، داوایان لێ دەکات نرخی ئەو جۆرە مادانە هێندە گران بێت، کە هەرزەکاران نەتوانن بەو بڕەپارەیەی لە بەخێوکەرانیان بۆکڕینی فاسفود و پێداویستیی ڕۆژانەیان وەری دەگرن، ئەو مادەهۆشبەرانەی پێ بکڕن، هەروەها داوا دەکات لایەنی پسپۆڕ هۆکاری دڵخۆشیی گەنجان لە خووە پەسەندەکاندا بدۆزنەوە و بۆیان دابین بکەن،تا گەنجان سەرگەرم بن بە بابەتی بەسوود و بەرهەمهێنەوە بۆداهاتوی خۆیان.

لە کۆتایددا بابەتەکە دەبەستێتەوە بە لایەنی ئابورییەوە و دەڵێت: “ئەگەرهاتو هەرزەکارانمان پارێزراو بن لە ڕووی خوو ڕەفتار و تەندوستییەوە، لە داهاتودا دەبن بە بناغەی وڵاتێکی خۆشگوزەران، بە پێچەوانەشەوە، ئەگەر هاتو ئەوان ئالوودە و گیرۆدە بن، ئەوکات دەبن بە بار بەسەر داهاتی وڵاتەوە و ڕێگەچارەی  گەڕانەوەیان بۆ ناو گۆمەڵگە پێوستی بە چارەسەری تەندروستی و خول و ڕاهێنانی دەروونی هەیە، ئەمەش پێوستی بە کاتی زۆر و تێچووی زۆر هەیە”.

لە کۆتاییدا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە گەنجی تەندروست و بەرهەمهێن یەکسانە بە وڵاتی تەندوست و خۆشگوزەران.

ماوەتەوە بڵێین لەم پرسەدا هەموو تاکێکی گۆمەڵگە ئەرکی هەیە.

وەرگێرانی : هێما هیوا

دڵخوازەكانتان