ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 15ی ئاداری 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.

دڵخوازەكانتان