لە کۆڕێکدا بە بۆنەی 120مین ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر، فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت، سەرەتا و کۆتاییەکەی بە ناوی بارزانی تەواو دەبێت.
فازڵ میرانی ئاماژەی بەوە دا: ”لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باسی میلله‌تی كورد و شۆڕشه‌كانی كوردستان، له شێخ عه‌بدولسه‌لامی گه‌وره‌وه تا ئه‌مڕۆ باسی بارزانیی تێدا دەبێت و ئه‌مڕۆش كه مێژوو ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، هەر به بارزانی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، كۆتاییه‌كه‌شی به‌وه دێت، ئه‌وه‌ی كراوه، بارزانی كردوویه‌تی، یه‌كێك چۆن باسی ده‌كا و ئه‌وی تر چۆن باسی ده‌كا، ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵام گرنگه‌كه‌ی به ناوی بارزانی ته‌واو ده‌بێت.”
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: ”ئازادی، مرۆڤایه‌تی، دادپه‌روه‌ری، ئازایه‌تی، كۆڵنه‌دان، پاراستنی میلله‌ت، هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن بە ئامانجەکان به‌پێی توانای به‌رده‌ست و ئەوەی کە چۆن ئه‌و ئامانجانه جێبه‌جێ بكا، هەروەها لێخۆشبوو‌ن له كه‌سێك له كاتی به‌هێزی و خۆنه‌چه‌ماندن (به‌و چه‌مكه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ) به‌رانبه‌ر دوژمن، خۆدوورگرتن له ته‌ماح، هه‌مووی ئەمانە له خاسیه‌تی ڕێبازی بارزانییه.”
ڕوونیشی کردەوە: ”ڕێگای ڕێبازی بارزانی ته‌نیا پارتایه‌تی نییه، پارتایه‌تی یه‌كێكه له ڕیگاكان، ڕێگای دیکەش هەیە، وەک نیشتمانپه‌وروه‌ری، مرۆڤ ده‌توانێت نیشتمانپه‌روه‌ر بێت و حزبی نه‌بێت. به‌ڵام ڕێبازی بارزانی ڕوونی ده‌كاته‌وه له ڕێگه‌ی باوه‌ڕبوون به‌و ڕێبازه ڕوو له‌م حزبه بكه‌یت.”