سوودانی: لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز گەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی. لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023ـش دەڵێت، 12.67%ـە و پێشتر لەسەر ئەوە رێککەوتن کراوە.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای پەسندکرنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازکرد و گوتی، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی قەبارەی بودجەی 2023 گوتی، 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینارە.

محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی دواکەوتنی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەش گوتی، بەهۆی ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و نرخی نەوت و چەند هۆکارێکی دیکەیش بووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا باسی لەوە کرد کە لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023دا 500 ملیار دینار بۆ هاوکاریی ئاوارەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی خۆیان تەرخانکراوە.

دڵخوازەكانتان