هۆكاری دابه‌زینی ئه‌مڕۆی نرخی دۆلار له بازاڕه‌كان
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 13/3/2023 به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق له بۆڕسه و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
نرخی 100 دۆلار له نووسینگهكهكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاری هه‌ولێر گه‌یشته 154 هه‌زار و 400 دینار، له شاری سلێمانیش به 154 هه‌زار و 700 دینار بوو.
له شاری به‌غداش به‌هه‌مانشێوه نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌راورد به رۆژانی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به‌جۆرێك ئێستا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ره به 154 و 200 دینار.
هۆكاری دابه‌زینی ئه‌مڕۆی نرخی دۆلار په‌یوه‌ندی به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه هه‌بووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سند كرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵی داهاتوو په‌سند كرد كه بۆ هه‌ر ساڵێك 200 ترلیۆن دینار دیاریكراوه، بێگومان ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یه له مێژووی عێراقدا.