هه‌ڵه‌بجه به‌فه‌رمی بووه 19ـه‌مین پارێزگای عێراق
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵه‌بجه بووه 19ـه‌مین پارێزگای عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی ئادار 2023)، باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری له‌باره‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌به‌جه ده‌ركرد و هه‌ڵه‌بجه بووه 19ـه‌مین پارێزگای عێراق.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیبووی: بە بڕیاری ئەمڕۆی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 13ی ئازاری 2023 رێکارە فیدڕاڵییەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر ئاستی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەواو کرا، هەڵەبجەکەم بوو بە پارێزگای ژمارەی 19ی عێراق.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه (13ی ئاداری 2014)، لەلایەن كابینه‌ی هه‌شته‌می حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری بە پارێزگاکردن بۆ قه‌زای هەڵەبجە دەرکرد.