هه‌ولێر.. ئه‌مڕۆ پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ و پێكهاتانه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كورسیی په‌رله‌مانی كوردستانیان هه‌یه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن.

وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/3/2023، كاتژمێر 2ی نیوه‌ڕۆ، پارتی له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ی هه‌موواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌بێت و به‌شێكه‌ له‌ به‌رده‌وامی كۆ بوونه‌وه‌كانی پێشتر به‌ تایبه‌تیش كورسی پێكهاته‌كان.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تەكنیكییە و بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی هەمواری یاسای هەڵبژاردنه‌كانه‌، بۆ ئەوەی كۆ ده‌نگی بۆ دروست بكرێت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت.

دڵخوازەكانتان