سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: ئەمساڵ هەڵبژاردن دەكرێت

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: لەم هەفتە یان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو  دەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین و ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و نوێنەری لایەنەکان، رێواز فایەق گوتی: کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەدا راوبۆچوونی پێکهاتەکان وەردەگرن، ئەگەر بۆچوونیان، بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان لە یەکتر نزیک بکەنەوە لەسەر پرسی هەڵبژاردن.

دڵخوازەكانتان