پلانی هەشت ساڵەی بوژانەوەی كەرتی گەشتیاری دادەنرێت

گوتەبێژى دەستەى گشتیى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، پلانى هەشت ساڵەى پەرەپێدانى گەشتوگوزار تەواو بووە و بڕیارە ئەمساڵ بڕگەکانى پلانەکە بخەنە وارى جێبەجێکردنەوە.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژى دەستەى گشتیى گەشتوگوزار دەڵێت :” دواى بڕیار و ڕاسپاردە و پشتیوانیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کەرتى گەشتیارى، بە هاوکاریى وەزارەتى شارەوانى و شارەزایان و خەمخۆرانى کەرتەکە، پلانێکى هەشت ساڵەى بایەخدان و پەرەپێدانى گەشتیاریمان داڕشت و ئێستا تەواوى بڕگە و بابەتەکانى تەواو بووە.”

گوتیشى: “پلانەکە تەواوى کەموکورتى و گرفتەکانى گەشتیارى و چارەسەرکردنیان و پەرەپێدانى جۆرەکانى گەشتیاریى لەخۆ گرتووە، کە 15 جۆرن”.

دڵخوازەكانتان