ڕوونکردنەوه لەبارەی دەرماڵەی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ڕوونکردنەوه لەبارەی دەرماڵەی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدات و ئاشكرای دەكات: “لیستی ناوی قوتابییان نێدراوە و لە مانگی 9وە دەرماڵەی قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج دەكرێت.”

د. کامەران یوونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕاگەیاند: “مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی دا و فەرمان بۆ خەرجكردنی دەرماڵە و پاڵپشتیی بۆ قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەرچووە، وەكو ساڵی خوێندنی 2021- 2022، كە مانگانە نزیكەی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینارە.”

ئاماژەی بەوەش دا، لیستی ناوی قوتابییان نێردراوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، گوتیشی: “لە وەزارتەوە داوای لیستی ناوی قوتابییانی ناوەكی و دەرەكییان كرد، زۆربەی زانكۆكان لیستی ناوەكانیان بۆ وەزارەت ناردووە و ئێستاش چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین، بۆ ئەوەی پارەكە خەرج بكرێت و دابەشی سەر قوتابییان بكرێت.”

دەرماڵەی قوتابییانی ناو شار مانگانه‌ 40 هه‌زار دینارە و قوتابییانی ده‌ره‌وه‌ی شارەكانیش مانگانه‌ 60 هه‌زار دیناریان پێ ده‌درێت.

دڵخوازەكانتان