بۆچی پارەدانی دیجیتاڵی؟.. سەرۆکی حکوومەت ڕوونی دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوودەکانی پارەدانی دیجیتاڵی دەخاتەڕوو، ڕایگەیاند، وەکوو حکوومەت پاڵپشتی ئەم سیستەمە لە بانکەکان دەکەن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو خزمەتگوزارییەی کە بانکەکان دەتوانن پێشکەشی دەکەن هاووڵاتییان دەتوانن سوودمەندبن لێی.

ڕاشیگەیاند: ئەوەی حکوومەت پێویست بووە بیکات دروستکردنی متمانە و گرەنتیکردنی مافی هاووڵاتییان و پاڵپشتیکردنی ئەم سیستەمەیە لە بانکەکان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو پڕۆژەی (هەژماری من)ـی خستەڕوو، کە ئامانج لە پڕۆژەکە هەوڵی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابوورییە لە هەرێمی کوردستان و خێراترکردنی پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردنی حکوومەتە، کە بەشێکی سەرەکییە لە دیدگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی و پاڵپشتی پارەدانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان.

دڵخوازەكانتان