کەرنەڤاڵى ئوتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان ئەنجامدەدرێت

پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەى ئەنجامدانى کار و چالاکییە هونەرى و کەلتوورییەکانى فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز ئاگادارییەکی بۆ خاوەن ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکانى شارى هەولێر بڵاوکردەوە.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە: “لە چوارچێوەى ئەنجامدانى کار و چالاکییە هونەرى و کەلتوورییەکانى 13 هەمین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز لە هەولێرى پایتەخت، کەرنەڤاڵى ئوتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان ئەنجامدەدرێت”.

ئەوەش خراوەتە روو: “هەرکەسێک دەیەوێت بەشدارى بکات، دەتوانێت تاوەکوو 15/3/2023 پەیوەندى بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکات 07505354505”.

دڵخوازەكانتان