پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن رێككه‌وتوون

پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن رێككه‌وتوون و پرسی شێوازی هه‌ڵبژاردنی كورسی كۆتای پێكهاته‌كانیش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌

هاوار محه‌ممه‌د، بەرپرسی بەشی یاسایی لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی راگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی جێی ناكۆكی بوون له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنی له‌باره‌وه‌ كراوه‌.

هه‌روه‌ها بەرپرسی یاسایی مه‌كته‌بی هەڵبژاردنی پارتی دووپاتیده‌كاته‌وه‌، ئه‌و خاڵی هه‌ره‌ گرنگی جێناكۆك له‌ نێوان ئه‌و دوو حزبه‌، بابه‌تی شێوازی هه‌ڵبژاردنی كۆتای پێكهاته‌كان بوو، به‌ڵام چیتر ئه‌و بابه‌ته‌ كێشه‌ نییه‌ و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان جێهێڵدراوه‌.

هاوار محه‌ممه‌د ئاشكراشیكرد، له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ و گوتیشی، پارتی هه‌میشه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ خواست و ویستی پێكهاته‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت و نابێت هیچ ئیراده‌یه‌كی دیكه‌ به‌سه‌ریاندا بسه‌پێندرێت.

وابڕیارە سبەی شه‌ممه‌ (11ـی ئادار/مارسی 2023)، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی له‌باره‌ی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن كۆببنه‌وه‌.

دڵخوازەكانتان