هەڵەبجە… یەکەمین دیداری زانستی پزیشکی بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ ٩ی ٣ی ٢٠٢٣، لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، یەکەمین دیداری زانستی پزیشکی بە هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی هەڵەبجە، سلێمانی و بەشی مناڵانی سەندیکای پزیشکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بەڕێوە چوو.

د. ئاسۆ فائیق، نوێنەری كۆمەڵەی پزیشكیی منداڵان لە سلێمانی و سەرپەشتیاری دیدارەكە، ڕاگەیاند: ”ئەمە یەكەمین دیداری كۆمەڵەی پزیشكیی منداڵانە و حەزمان كرد لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەی ببەین بۆ ئەوەی گرنگییەك بدەین بە لایەنی زانستی پزیشكیی منداڵان”.

 گوتی: ”لەم دیدارەدا ٦٠ پزیشك بەشدارن و باسی ئەو نەخۆشیانەی منداڵان دەكەین، كە ئێستا زۆر باون لەناو شارەكاندا و گفتوگۆی لەسەر دەكەین”.

دڵخوازەكانتان