وته‌بێژی پارتی: سەرۆك بارزانی داوایلێكردین لە بانگەشەدا نەرم و ئارام بین
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 21-9-2021 ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی كۆبووه گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه كرا ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت:”بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام به‌رێوه ده‌به‌ین.
مەحموود محەمەد، وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كاندیدانی پارتی ده‌كرێت وتی:” كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تووشی كێشە بوونەتەوە لە لایەن كەسانێكی نابەرپرس بەرانبەر بارودۆخەكە، وەك دڕاندنی پۆستەرەكانیان و هەندێ جاریش رێگریكردن لە كاندیدەكانیان، جەختیشی لەوە كردەوە، دەبێ ئەوە چارە بكرێت، كە هەندێكی چارە كراوە.
دووپاتیشی كردەوە، كەركووك چ لەسەر هەرێمی كوردستان بێ، یان نا، شارێكی كوردستانییە و با ماددەی ١٤٠ بە هەموو بڕگەكانییەوە جێبەجێ بكرێت و، ئەوان وەكو پارتی ڕێز لە ئیرادەی خەڵكی شارەكە دەگرن كە چۆن بڕیار بدەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ، كە جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا داوای كردووە، لە كاتی بانگەشەدا ئارام و نەرم بن.