سەرۆک بارزانی: پێزانینم بۆ رۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەباتی گەلی کوردستان هەیە
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی رۆژی هەشتی مارس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، “پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەبات و ئازادیخوازیی گەلی کوردستان هەیە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی مارس / ئاداری 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرهتان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
دەقی تویتی سەرۆک بارزانی؛
هەشتی مارس لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم و هیوای بەختەوەری و سەرفیرازییان بۆ دەخوازم.
پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەبات و ئازادیخوازیی گەلی کوردستان هەیە.