وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستپێکردنی نەوەی سێیەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی رایگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستپێکردنی نەوەی سێیەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی رایگەیاند. سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ: 85٪ رێکارەکان کەمدەکاتەوە و هاووڵاتی لە یەک رۆژدا پاسپۆرتی بۆ دەردەچێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێ “پرۆژەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی وەرچەرخانێکی جۆرییە لە پێشڤەچوونی مامەڵە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکان لە رووی کوالێتی و خێراییدا”.

 لەبارەی کوالێتیی پاسپۆرتەکەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت “ئەم پاسپۆرتە نوێیە، بەرزترین تایبەتمەندیی ئەمنی و تەکنیکی نوێی هەیە، بەپێی پێوەرەکانی رێکخراوی فڕۆکەوانی شارستانی نێودەوڵەتی (ICAO) .پەڕەکانی لە مادەی پۆلیکاربۆنایت دروستکراون کە ساختەکاریی تێیدا ناکرێت و تێکناچێت.

پاسۆرتەكە بە لێزەر چاپدەکرێت، لە چەند چینێک پێکدێت. نیشانەی ئەمنی و تەکنیکیی بینراو و نەبینراوی هەیە. زانیاری کەسی تێدایە، دەتوانێت بە هەموو دەروازە ئەلیتکترۆنییەکانی سەرجەم فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان تێپەڕێت. پەڕەکانی پاسپۆرتە نوێیەکە وێنە و نەخش و نیگاری جۆراوجۆری لە خۆگرتووە، کە نیشانە و هێما دێرینەکانی وڵاتی نێوان دوو رووباری لە خۆگرتووە”.

زیاتر لە سێ مانگە نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت بەهۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرتەوە راگیراوە، تەنیا ژمارەیەکی کەم بەردەست بووە بۆ ئەوانەی بەپەلە پێویستیان پێی بووە وەکو نەخۆش و خوێندکاران ئەوانەی پێویست بووە بچنە دەرەوەی وڵات.

دڵخوازەكانتان