ئەمڕۆ ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری سلێمانیە

32 ساڵ لەمەوبەر، ڕۆژی 5/3/1991 یەكەمین كڵپەی ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵک و هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان دژی دامودەزگاكانی ڕژێمی ڕووخاوی بەعسی عێراق لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ‌ كرد کە دواتر بە دەروازەی ڕاپەڕین ناسرا.

لە سێیەم ڕۆژی ڕاپەڕیندا، ڕێکەوتی 7/3/1991 جەماوەری شاری سلێمانی بەپێی پلان و بەرنامەی لەپێشدا داڕێژراوی ڕێکخستنی ناوشاری حزبە کوردستانییەکان و جەماوەری خەڵک لەدژی دامودەزگاکانی حزبی بەعس ڕاپەڕین و لە یەک ڕۆژدا سەرجەم شاری سلێمانییان لە ئاسەواری ڕژێمی بەعس پاک کردەوە.

دڵخوازەكانتان