لە پەرلەمانی عێراق یادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر و ڕاپەرینی خەڵكی كوردستان كرایەوە
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە پەرلەمان یادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر و ڕاپەرینی خەڵكی كوردستان و قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە كرایەوە.
شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 6ی 3ی 2023، بە ئامادەبوونی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق یادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر و ڕاپەرینی خەڵكی كوردستان و قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و نەورۆز كرایەوە.
گوتیشی: ”لە یادەكەدا دوو گوتار بە زمانەكانی كوردی و عەربی خوێندرایەوە و پاشان پێشانگایەكی شێوەكاری هەر بە بۆنەی ئەو یادانەوە كرایەوە و لە پێشانگاكەدا وێنەكانی بارزانیی نەمر و كارەساتی هەڵەبجە و كۆڕەو و نەورۆز نمایش كران.”
مانگی ئادار بۆ كورد كۆمەڵێك یادی جۆراوجۆری خۆش و ناخۆشی تێدایە و لە پەرلەمانی عێراق ئەو یادانە كرایەوە.