ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی هەڤاڵ (فازڵ میرانی)یەوە

بەڕێز فازڵ میرانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ڕووداو، سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان وەڵامی هەندێ پرسیاری داوەتەوە و، لەلایەکی دیکە سەبارەت بە بارودۆخی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە دیارە بۆ هەندێ بابەت خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە کە مەبەستی هەڤاڵ فازڵ میرانی ئەو لێکدانەوەیە نەبووە و، هەروەها چەند ڕستەیەکیش لەو چاوپێکەوتنە وەک گوتراوە بەکارنەهاتووە، بەڵکو بەشێوەیەکی دیکە و مانای دیکەی پێبەخشراوە!. لێرەوە ڕایدەگەیەنین ڕوداو و بڕیارەکانی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی تایبەتن بەخۆیان و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەداخولمان نەکردوە و تەداخولیش ناکەین، ئەگەر لەو بارەوە لێکدانەوە هەبووبێت بۆچونی شەخسیە، واباشە ڕاگەیاندنیش بە ئەمانەتەوە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای میوانەکانی بکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

هەڤاڵ فازڵ میرانی

٥ـی٣ـی٢٠٢٣

دڵخوازەكانتان