پارتی حزبێكی لۆكاڵی نیە بۆ یە بەدڵنیایی چۆن سەیری هەولێر و دهۆك دەكات ئاواش سەیری سلێمانی و هەڵەبجە دەكات

زیاد كاكە ڕەزا سەرۆكی فراكسۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  لە لێدوانێكیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای سلێمانی پرێس دەڵێت :” هەموكان دەزانین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێكەوتنی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دروستبووە .

دەشڵێت :” سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە پارتیە ، بەركەوتەیەكی شەرعی و دەستوری و یاسای خۆیەتی چونكە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان بووە ، كە خاوەنی 45 كورسی پەرلەمانە ، ئەم كابینەیە سیاسەتی هەرسێ لایەنەكە تێیدا ڕەنگی داوەتەوە .

زیاد كاكە ڕەزا  سەبارەت بەوەی باسدەكرێت ،كوایە سنوری پارێزگای سلێمانی پشتگوێخراوە دەڵێت :” ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان خەدر لەم سنورەدەكات ، ئەی بۆچی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی ناكەن ، ئەی بۆ ناداد پەروەریەكان ناخەنەبەرچاو  .

سەرۆكی فراكسۆنی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی:”  ئەم كابینەیە كە پێك هاتووە خاڵێكی كارنامەكەی لە بارەی لایەنی داراییە ، كە بەداخەوە كوردستان بووە بە دووبەشەوە داهاتی ناوخۆی هەربەشێك لەلای خۆیەوە بۆ تەكمیلەی مووچەی موچەخوارن و پرۆژە خزمەتگوزاریەكان بەكار دەهێنرێت .

وتیشی :”  ناكرێت یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك لایەنێكی سەرەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیزانیبێت داهاتی ئەم سنورە چەنە ، ئێستە داهاتی سنوری سلێمانی كەم بووە ، باشە چەن مانگ لەمەو پێش لە پەرلەمانی كوردستان و لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درا كە هێزێك دروستبكرێت لە هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی پێشمەرگە بچنە هەموو دەروازە سنوریەكان بۆ ئەوەی قاچاخ و بەتاڵان بردن بوەستێنرێت و نەمێنێت ئەی كێ بوو ڕێگر بوو لە دروستكردنی ئەم هێزە .

سەرۆكی فراكسۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەلێت :” ئی هەر بەرپرسی یەكەمی ئەم سنورە بوو وتی ئەگەر داهات كۆبكرێتەوە دەتوانرێت بەشی تەكمیلەی موچە و پرۆژە خزمەتگوزاریەكانیی لێبدرێت .

زیاد كاكە ڕەزا ، ئاماژە بەوەدەكات  پارتی حزبێكی لۆكاڵی نیە بۆیە بەدڵنیایی چۆن سەیری هەولێر و دهۆك دەكات ئاواش سەیری سلێمانی و هەڵەبجە دەكات ، بەڵام پارتی تاكە خزبی فەرمان ڕەوانییە لە هەرێمی كوردستان ،كە كابینەی پێكهێنابێت.

     زایاد كاكە ڕەزا دەپرسێت :” باشە هۆكار چییە؟ بۆچی كەمی داهات لەم سنورە بەئاشكرا ئیعلان ناكرێت ، خۆ ئێمە لەم سنورە لە هیچ داموو دەزگایەك لەسلێمانی و هەڵەبجە حكومڕان نین .

وتیشی :” ئێمە لەحكومەتی خۆجێیی بەشداریمان پێنەكراوە ئەوانەی كەلەم سنورە دەكرێت هیچ پەیوەندی بەپارتیەیوە نیە ، حكومەتی خۆجێیی سلێمانی مەسولی هەموشتێكن لەم سنورەدا  كە ڕوبدات .

سەبارەت بەو قسانەی كە دەكرێت پارتی زەرەر دەكات سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەپرسێت بۆچی پارتی زەرەر دەكات ؟ چونكە ئێمە لەگەڵ یەك ئەگەر پێشینەی باشمان هەبێت پێشینەی خراپیشمان هەیە ، بەڕێوەبردنی ئەم ناوچەیەش لە ساڵی 94 وە تەنها و تەنها بەدەست یەكێتیەوە بووە ،

دڵخوازەكانتان