ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێن و بڕیاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه ده‌درێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی 3ی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.
خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی)، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەخرێتەڕوو.