به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری كوردستان راگه‌یاندراوێكی گرنگی له‌باره‌ی پڕوپاگەندەی چەند کەسێک لە کەسوکاری ئه‌و تاوانبارانەی کە بە تاوانی پەیوەندیکردن بە گرووپی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیر كراون بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/3/2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری كوردستان راگه‌یاندراوێكی ڤیدیۆیی لەبارەی پڕوپاگەندەی چەند کەسێک بڵاو كرده‌وه، كه کەسوکاری ئەو تاوانبارانەن کە بە تاوانی پەیوەندیکردن بە گرووپی تیرۆریستیی داعش سزای یاساییان وەرگرتووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە کوڕەکانیان بەبێ تاوان دەستگیر کراون و لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا دانپێدانانیان لێ وەرگیراوە و سزا دراون.