سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ دەکات

سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێی چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵییان كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە (1ـی ئادار/مارسی 2023)، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌ سه‌لاحه‌ددین پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ کرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ و پاڵپشتیکردنی چاکسازی تاوتوێ کرا.

هه‌روه‌ها هەر لەو دیدارەدا، جەخت لە هەماهەنگی هەردوولا لە هەڵوێستە سیاسییەکان کرایەوە.

دڵخوازەكانتان