مونا قه‌هوه‌چی رایده‌گه‌ینێت، پێكهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئه‌وان وه‌كو پێكهاته‌ی توركمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی كوردستانن به‌ سیسته‌می یه‌ك بازنه‌یی.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (28ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، مونا قه‌هوه‌چی، سەرۆکی فراکسیۆنی چاکسازیی تورکمانی راگه‌یاند، “پێكهاته‌ی توركمان ئاماده‌یه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستاندا بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه‌یی به‌ڕێوه‌بچن.”

قه‌هوه‌چی گوتیشی، “گرنگه‌ رای پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێت و سوپاسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌كاتی دارشتنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، پاڵپشتیی له‌ داواكانمان بكه‌ن”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “به‌ڕێوه‌چوونی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سیسته‌می چوار بازنه‌یی (فره‌ بازنه‌یی) له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كاندا نییه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه‌دا نین”.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

دڵخوازەكانتان