له‌سلێمانی چی ده‌گوزه‌رێت ؟

شاری سلێمانی به‌ده‌ست نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی ئیداری و كارگێریه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، له‌كاتێكدا بوجه‌ی ئه‌م شاره‌ وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌زیاده‌وه‌‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ خه‌رج كراوه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ ململانێی نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی دۆخی شاری سلێمانیان بردووه‌ته‌ قۆناغێكه‌وه‌ كه‌ هاوڵاتیان و سه‌رمایه‌داران له‌ گیانی خۆیان دڵینانین و دۆخێكی ئه‌منی و نیمچه‌ سه‌ربازیان له‌ شاری سلێمانیدا خوڵقاندووه‌ .

له‌دوای (هه‌شتی ) ته‌موزه‌وه‌ دۆخی سلێمانی ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ جگه‌ له‌وه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ لێدوانه‌ دژبه‌یه‌كه‌كانی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی خه‌ڵكی سلێمانی هێنده‌ی تر له‌ڕوی ده‌روونی و ئه‌منیه‌وه‌ نیگه‌ران كردووه‌.

هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ناو به ‌ناو  بۆنه ‌و مه‌راسیمه‌ جیاجیاكان ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دژی یه‌كتر قسه‌بكه‌ن و تۆمه‌تی جیاجیا ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن .

پافێڵ تاڵه‌بانی كوڕه‌گه‌وره‌ی جه‌ڵال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوسه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی ، پێشتر له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میدیای هه‌رێی كوردستاندا ڕایگه‌یاند:” سیخوڕی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی له‌نێوماڵه‌كه‌یدا گرتووه‌ و ژه‌هرخواردكراوه‌ ، وتیشی :” ده‌زگای زانیاری به‌كارهێنراوه‌ بۆ ته‌هدیدكردنی كادیری یه‌كێتی، و بازرگانان ده‌ڕفێنران و ده‌یان كه‌س به‌ناوی دژه‌ تیرۆر ته‌هدیدكراوه‌.

بافڵ تاڵه‌بانی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت :” له‌وای هه‌شتی ته‌موزه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌سلێمانی رویداووه‌ قاچاخچیه‌تی كه‌م بوه‌ته‌وه‌ و دۆخی ئه‌منی سلێمانی ئارامه‌ و بازرگانان ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن و ده‌سخۆشی ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ئارامی ده‌توانن بخه‌ون .

له‌به‌رامبه‌ردا و دوای بێده‌نگیه‌كی ماوه‌كورت ، لاهور شێخ جه‌نگی سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی ده‌كرێت له‌نوێترین ده‌ركه‌واتیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی سه‌ره‌رای ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه‌ بافڵ تاڵه‌بانی ده‌یكات ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ هاوكات ده‌ڵێت:” بەژمارە لامە لە دوای هەشتی تەموزەوە (٥۳۳۲) پێنج هه‌زار و سێسه‌د و سی و دوو ، ترێلە بە قاچاخ ئامدیو کراوە ئه‌و ده‌ڵێت:” بڕۆن لە خەڵکی پێنجوێن بپرسن بزانن قاچاخچێتی چی لێهاتووه‌.

لاهورشێخ جه‌نگی ده‌ڵێت :” هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵ مندابێت لای ئه‌وان تاوانباره‌ به‌ڵام كه‌ ده‌چێته‌ ده‌باشان پاك ده‌بێته‌وه‌، بازگانه‌كانی سلێمانیش ده‌ڵێن له‌ هه‌شتی ته‌موزه‌وه‌ خه‌ونه‌چۆته‌‌چاومان چونكه‌ ده‌زانین چی به‌ڕێوه‌یه‌.

وتیشی:” بینیمان هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوڕی یه‌كێك له‌بازرگانه‌كان ، سه‌ردانی ئوتێل لاله‌زاری كردووه‌ ، چه‌ندین جار ته‌هدیدیان كردووه‌ و تۆمه‌تیان بۆ دروستكردووه‌ كه‌ (تی ئێن تی) و حه‌شیشه‌ی پێ بووه‌ و داوایان لێكردووه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌ردانی لاله‌زار نه‌كات هه‌موو تۆمه‌ته‌كان لاده‌برێت.

لاهور جه‌نگی هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات و ده‌ڵێت” تاكه‌ی به‌م شێوه‌یه ..‌ قابیلی قبوڵكردن نیه‌ و بێده‌نگیش سنورێكی هه‌یه‌ ، ده‌شلێت “هه‌رگه‌سێك لایك بكات له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك یان ڕه‌سمێكی من دابنێت ده‌چنه‌سه‌ری و ته‌هدیدی ده‌كه‌ن .

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ زانیاریه‌ میدیایه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن 20 تۆن زێڕ له‌ژێرزه‌منی ئوتێل لاله‌زاردا حه‌شار دراوه‌. شاری سلێمانی به‌جێگه‌ نفوسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داده‌نرێت ساڵانێكه‌ ئه‌م حزبه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ خزمه‌تی سلێمانی كردووه‌ و ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌و شاره‌دا زیاتره‌ له‌شاره‌كانی دیكه‌ ، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ، به‌ڵام ئه‌م لێدوانه‌ دژبه‌یه‌كانه‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ كه‌ سلێمانی له‌ شارێكی پێشكه‌وتووه‌ وه‌ ئێستا‌ كه‌وتۆته‌ دوای زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی تر.

دڵخوازەكانتان