وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی 2006 خێزانی ئاوەرەی شنگالی بۆ زێدی خۆیان راگەیاند

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی 2006 خێزانی ئاوەرەی شنگالی بۆ زێدی خۆیان راگەیاند، کە هەر یەکێکیان بڕی یەک ملیۆن و نیو دیناریان پێدراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕی یەک ملیۆن و نیو دینار دەبەخشێتە ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە شنگال.

ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی عێراقی دیاریکردووە، تا ئێستا بەسەر 2006 خێزانی ئاوارەی شنگالدا دابەشکراوە کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

رۆژی (3ی ئاب/ئۆگێستی 2014)، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شنگال و ناوچه‌كه‌یان كرد.

له‌و هێرشه‌دا، تیرۆریستانی داعش زیاتر له‌ 6500 ئافره‌ت و منداڵی ئێزدییان رفاند و زیاتر له‌ 350 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 2500 ئێزدیش تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنن.

رۆژی (13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2015)، له‌ ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، شنگالی له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازادكرا.

 له‌ (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2020)، رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ شاری به‌غدا واژووكرا.

دڵخوازەكانتان