“بەشێوەی قیست ئۆتۆمبێل دەدرێتە مامۆستایان”

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، لە هەفتەی رابردووەوە دەستکراوە بە پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوازی قیست بە مامۆستایان

رۆژی هەینی 23-2-2023، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بەشێوازی قیست راگەیاند: “پڕۆژەکە لە هەفتەی رابردووەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەشێوەی تێست دەستمانپێکرد و ژمارەیەک مامۆستا ئۆتۆمبێلیان وەرگرت. ئەمە سەرەتایەکی باشە.”

ئێستا پڕۆژەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەردەستە. سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش بەردەست دەبێت. 

دڵخوازەكانتان