گۆڕانكاری له شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشیان دەكرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه گۆڕانكارییان له شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشیان كردووه و بۆ له‌مه‌ودوا به چه‌ند خوله‌كێك مووچه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دەستی پێ کرد و به‌مه‌ش خانەنشینان لەماوەی چەند خولەکێکدا مووچەکانیان وەردەگرن.
ڕاشیگه‌یاند: دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بەسیستەمی ئەلتکترۆنی وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م لە شاری سلێمانی دەستی پێ کرد و سه‌رجه‌م خانەنشینان لەماوەی چەند خولەکێکدا مووچەکانیان وەردەگرن.
سه‌باره‌ت به بانكه‌كان، دیلمان جەمال بەرپرسی بەشی دیراسات لە بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئێستا لە 3 بنکەی ناوشاری سلێمانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی دەستی پێ کردووە و لە چەند مانگی داهاتووشدا مووچەی سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکرێت بەسیستەمی ئەلیکترۆنی.