دەرهاویشتە نەرێنییەکانی جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیا

لە دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا کە بۆ نزیکەی ساڵێک درێژەی کێشاوە، تاوەکو ئێستا دەرهاویشتە نەرێنییەکانی لەسەر جیهان ماوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی نیچەر ئێنێرجی، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە دوای جەنگی ئۆکرانیاوە نزیکەی 141 ملیۆن کەس لە تەواوی جیهاندا کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

چەند توێژەرێک لە وڵاتانی هۆڵەندا، بەریتانیا، چین و ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا ئاماژەیان بەوەداوە، بەرزبوونەوەی نرخی وزە کاریگەری لەسەر 116 وڵات لە تەواوی جیهاندا هەبووە، هەروەها خەرجی خێزانێکیش بە تێکڕا سەدا 4.8 بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی خەڵووز و گازی سرووشتی و دەرهاویشتەکانی کۆرۆنا دەگەڕێننەوە.

لە راپۆرتەکەدا چەند وڵاتێک کە داهاتی تاک تێیاندا بەرزە کاریگەر بوونە، وەک ئیستۆنیا، پۆڵەندا و چیک، کە خاوەن ژێرخانێکی پیشەسازی بەهێزن.

دڵخوازەكانتان