مەسرور بارزانی پێشوازی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەروازەی شاری هەولێر پێشوازی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان دەکات، کە لە سەرەتای کارەساتی بوومەلەرزەکەوە بەمەبەستی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری چوونە تورکیا و سووریا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19/2/2023، کاتژمێر 3:30ی دوای نیوەڕۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەروازەی شاری هەولێر ( رێگای دهۆک-هەولێر)، بە خێرهاتنەوە و پێشوازی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان دەکات، کە لە سەرەتای کارەساتی بوومەلەرزەکەوە بەمەبەستی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری چوونە تورکیا و سووریا و ئەمڕۆ دوای تەواو بوونی ئەرکەکەیان، دەگەنەوە هەولێر.

دڵخوازەكانتان