هیوا ئەحمەد مستەفا: پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت: زۆربەی بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان لاداوە، ئێستا کاتی حزبەکانی دیکەیە بە کردار بیسەلمێنن کە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندان.

هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: “هەرچی ئاسانکاریی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئێمە ئامادەین، سەبارەت بە بابەتی شێوەی بازنەکان بازکراوە، ئێمە ئامادەی خۆمان دەربڕیوە، بابەتی کۆتاکان گوتومانە ئامادەین بە مەرجێک مافەکانیان پارێزراو بێت وەکو پارتی پشتیوان و هاوکار دەبین”.

سەبارەت بە تۆماری دەنگدەرانیش، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی، گوتی: “ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی عێراق کراوە ئێمە ئەوەمان پێ باشە”.

یەکێتی پێشتر داوای دەکرد، سیستەمی هەڵبژاردن بکرێتە چوار بازنەیی، پارتی و حزبەکان پەسەندیان کرد، داوایکرد تۆماری بایۆمەتری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکاربهێندرێت، ئەم داوایەش پەسەندکرا. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش، دەڵێت: دەتوانرێت داتاکانی بایۆمەتری عێراق بەکاربهێنێت و لەوبارەیەوە کێشەیان نییە.

دڵخوازەكانتان