به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوا چالاكیى ئه‌مڕۆیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دۆخى ئابوورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سیاسیى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، ئاماده‌یى و ڕۆڵى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، كارى پێكه‌وه‌یى و هاریكاریى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراقى ده‌وێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا و ڕێكاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووریى وڵات، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهان، پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه، خرانه به‌ر باس.