یادگار مەحمود : ئەوانەی كە بایكۆتی دانیشتنی چارەنوسسازی پەرلەمانیان سەبارەت بە مافی جوتیارانی هەرێم كرد ئەمڕۆ كران و خۆیانكرد بە قارەمانی مەیدان

یادگار مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی لە رونكردنەوەیەكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە ، دەربارەی پرۆسەیەكی پرلە كێشمانكێشی یاسایی و ئیداری لە چۆنیەتی پێدانی پارەی گەنمی جوتیاران دەكات و دەڵێت ” لە پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراكدا ئە ماددەیەی كە باسی لە مافی جوتیارانی هەرێم دەكرد فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشێوەیەكی تر ماددە یاساییەكەی دارشتەوە لە پێناو لابردنی ئەو كۆسپانەی چاوەڕوان دەكران لەبەردەم جێ بەجێكردنی

ئەو ماددەیەدا. ‎ئاماژەی بەوەشداوە لە رووی ئیدارییەوە چەندین كێشە بۆ ماددەكە دروستكرا ، هەر بۆیە لەسەر ئاستی كەسی بەبەردەوام لەپەیوەندیدابووم لەگەڵ جوتیاران و جێگری سەرۆكی پەرلەمان شاخەوان عەبدوڵا نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا و بریكاری وەزیری دارایی عێراق و وەزیری بازگانی هەرێم ، فراكسیۆنمان ، سەردانی وەزیری بازرگانی عێراق بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە ئیداریانە. بەڵام بەداخەوە ئەو فراكسیۆنەی بایكۆتی ئەو دانیشتنە چارەنوسسازەی پەرلەمان بۆ مافی جوتیارانیان كرد ئەمڕۆ كران و خۆیان كرد بە تاكە قارەمانی مەیدان و راستیەكان شێوێنران.

دڵخوازەكانتان