وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی خەرجکردنی داهاتی وەزارەتێک دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی خەرجکردنی پارەی داهاتی تاقیگەی بیناسازیی و داهاتی کرێی کێشانی بارگەڵگرەکان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنە و نیشتەجێکردن دەکرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری تێیدا رەزامەندی دراوە لەسەر نوێکردنەوەی خەرجکردنی داهاتی تاقیگەی بیناسازیی و دابەشکردنی داهاتی کرێی کێشانی بارهەڵگرەکان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ ساڵی دارایی 2023.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە روو کە سەرچاوەی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەی بیناسازی رێژەی 45%ی بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و رێژەی 55%ی بۆ گەنجینەی حکوومەت دەبێت.

خەختیشکراوەتەوە کە سەرچاوەی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی وێستگەکانی کێش رێژەی 50%ی بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و رێژەی 50%ی بۆ گەنجینەی حکوومەت دەبێت.

دڵخوازەكانتان