نێچیرڤان بارزانی: زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌يه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد و لەبارەی دەرفەتەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان قسەیان کرد. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، “پشتگيرى ‏و زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.”

 ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-02-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشى، ‏باڵيۆزى نوێی ژاپۆن له‌ عێراق کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى ‏نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.‏”

 نێچیرڤان بارزانی وێڕانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کۆنسوڵەکە، سوپاس و پێزانينى ‏هه‌رێمى كوردستانیشی بۆ كارى ئاژانس و رێكخراوه‌ ژاپۆنييه‌كان له‌ هه‌رێمى ‏كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فراوانكردنى ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا و گوتی، “پشتگيرى ‏و زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌يه‌.‏”

لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد “خواستى ‏وڵاته‌كه‌ى‌ بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌يي كه‌رتى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏وه‌به‌رهێنان و فراوانكردنى كار و چالاكييه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ‏نيشان دا.‏”

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، “دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ‏ناوچه‌كه‌” باس کراون، ئەوە بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

دڵخوازەكانتان