سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حاکمی میرنشینی عەجمان کۆ بووەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیمارات، لەگەڵ حاکمی میرنشینی عەجمان کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15/2/2023، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیمارات، شاری عەجمان، لەگەڵ شێخ حەمید بن ڕاشد ئەلنعێمی، حاکمی میرنشینی عەجمان کۆ بووەوە.

لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کرا.

دڵخوازەكانتان