ماوەیەکە بڵاوبونەوەی دراوی ساختە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان زیادیكردووە
ماوەیەکە بڵاوبونەوەی دراوی ساختە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردوە بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن زیاتر چاوکراوە بن لە کاتی مامەڵەکردن .
وەزارەتى دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەک شەممە 12ی2 لە هۆشداری نامەیەکدا ڕایگەیاند، ماوەیەکە بڵاوبونەوەی دراوی ساختە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردوەو وەزارەتی دارایی و ئابوریش داوا لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر چاو کراوە بن لە کاتی مامەڵەکردن بە جۆرەکانی دراو تا توشی زیان نەبن.
باسی ئەوەشی کردووه، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوبەرایەتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی خولی هۆشیاری بۆ خەزنەداری بانکەکان کردۆتەوە تا زیاتر چاو کراوە بن لەکاتی مامەڵەکردن بەدراوەکان، بڕیاریشە خولی هۆشیاری بۆ فەرمانگەکان و نوسینگەو کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکرێتەوە تا هەموان زیاتر بەئاگا بن لە بڵاوبونەوەی دراوی ساختەو مەترسیەکانی.
وەزارەتەکەی حکومەتی هەرێم دەڵێت، لەماوەی ڕابردوشدا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر دراوی عێراقی ساختە لە جۆری 25 هەزاری و 50 هەزاری و دۆلاری ئەمریکی ساختە لەجۆری 50 دۆلاری و 100 دۆلاریدا گیراوەو ڕێکاری یاسایی پێویست لەوبارەیەوە ئەنجام دراوە.
نیشانەکردن دراو
وەزارەتی دارایی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هۆشدارییەکە، وێنەی دراوەساختەکان کە دەستیبەسەر گیراوە بڵاوکردەوه.