سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەكات

59 مین  كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە 17 ئەم مانگە دەستپێدەكات و تا 19ـی مانگ بەردەوام دەبێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان-یش بەشداری لە كۆنفرانسەكەدا دەكات.
لە رۆژانی 17 بۆ 19 ی ئەم مانگە دووبارە میونشن دەبێتە گۆڕەپانی سیاسەت و ئاسایشی جیهانی و 45 سەرۆك وڵات و سەرۆك وەزیر بەشدار دەبن، هەروەها  100 وەزیری بەرگری و دەرەوەو ناوخۆ ئامادە دەبن. هاوكات دەیان سەركردە و كەسایەتییە بەناوبانگەكانی جیهان و شارەزایانی بواری تیرۆرو ئاسایش  بەشدارن .
هەروەها نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، سەرۆكی فەرەنسا ، سكرتێری ناتۆ، سەرۆكی كۆمسیونی یەكێتی ئەوروپا ، شاندێكی گەورەی ئەمریكا كە  زۆرینەیان ئەندامانی كونگرێس-ن ، جگە لەمانەش  شاندێكی باڵای ئۆكراینا و چەندین شاندی وڵاتانی جیهان و رێكخراو و ناوەندە ستراتیژی و سیاسییەكانی جیهان بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن.
رووسیا  و ئێران بەشدار نابن .. 
لەوبارەیەوە كریستوف هیوسگن، سەرۆكی كۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن راگەیاند: رووسیا جێگای نییە لێرە، چونكە روسیا بە تاوانكاری جەنگ ناسێندراوە.
هەروەها  گوتی: ئەم جارە ئێرانیش بەشدار نابێت ،لە بەر ئەوەی مافی مرۆڤی پێشیل كردووە و لەبری شاندی ئێران ،چەند كەسایەتیەكی ئۆپۆسیۆن لە كۆنفرانسەكە بەشدار دەبن .

دڵخوازەكانتان