مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە شانشینی یەکگرتووی عەرەبی دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاوبەشیپێکردنی ئەزموون بەرەوپێشچوونی کوردستان.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانیان بۆ گێرانەوەی چیرۆکی کوردستان.
سەبارەت بە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان مەسرور بارزانی رایگەیاند، “ئەمە دەرفەتێکە بۆ باسکردنی بەرەوپێشچوونەکانمان لە ساڵی رابردوودا و قووڵکردنەوەی هاوبەشییەکان کە تێیدا هێندەی ئەوانە پێشکەش دەکەین کە خوازیارن بازرگانییمان لەگەڵدا بکەن”.