فارس عیسا: بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا پارەی جووتیاران خەرج بکرێت

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، حکوومەتی عێراق رەزامەندیی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی دوو ساڵی داوە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا پارەکە خەرج بکرێت.

فارس عیسا، گوتی، حکوومەتی عێراق رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ خەرجکردنی پارەی قەرزی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ساڵانی 2015 و 2016، کە 272 ملیار و 26 ملیۆن دینارە.

عیسا گوتیشی، تا ئێستا پارەکە خەرج نەکراوە و ساڵانێکە جووتیارانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەکەن.

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاماژەشی دا، دوای ئەوەی کە رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دراوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا پارەکە خەرج بکرێت.

دەشڵێ، پێشتر پارەی قەرزی جووتیارانی هەرێمی کوردستان سێ ساڵ لای حکوومەتی عێراق مابوو، بەڵام ساڵی 2014یان خەرج کرد، دوای هەوڵدانێکی زۆر کە دوو ساڵ مابوو، ئەویش بڕیاری لێ دراوە و خەرج دەکرێت، بەمەش پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای بەغدا تەواو دەبێت کە وەکو قەرز لایان بوو.

دڵخوازەكانتان