ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەرلەزەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە پێنج هەزار و 894 کەس

ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا هەر دێ و زیاد دەبێت و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 894 کەس.

بە گوێرەی دواین ئامار، بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیاوە تا ئێستا پێنج هەزار و 894 کەس گیانیان لەدەست داوە و 34 هەزار و 810 کەسیش بریندارن.

تاوەکوو ئێستا 76 وڵات ئامادەییان نیشان داوە تیمی فریاگوزاری بنێرن بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوان و ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کەس بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان گەیشتوونەتە تورکیا.”

حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش تیمێکی شارەزا و پسپۆڕی لە بوار فریاگوزاری مرۆیی رەوانەی ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوەکان کردووە، ئەمە جگە لە رەوانەکردنی 25 ئەمبۆڵانس بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیان بوومەلەرزەکە، هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانییش کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکانی گەیاندووەتە باکووری کوردستان.

دڵخوازەكانتان