هه‌والێر.. كاره‌بای مۆلیده‌ زیاد ده‌كرێت

بەهۆی پشوو و نەبوونی دەوامی فه‌رمییەوە گۆڕانكارییەك لە خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دەكرێت.

لیژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری خاوەن مۆلیدەکانی ناوشاری هەولێر و دەوروبەری دەکەینەوە، کە لە 7ی 2ی 2023وە گۆڕانکاری لە بەرنامەی پێدانی کارەبای مۆلیدەكاندا دەکرێت”.

لەبارەی کراوەتەوە، بەرنامەکە جەخت پێدانی کارەبای مۆلدە بەم شێوە دەبێت: “خشتەی ئیشپێكردنی مۆلیدە لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو دەبێت.”

لە ڕۆژانی ئاساییدا مۆلیدەکان لە کاتژمێر حەوتی بەیانی کارەبایان بە هاووڵاتییان داوە.

لەم بارەیەوە، ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “چونكە ئەو سێ ڕۆژە پشووە، بۆیە بەیانیان كارەبای مۆلیدە نادەین و لەبری ئەوە لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆوە مۆلیدەكان كارەبا دەدەنەوە هاووڵاتیان و دوای پشوو خشتەكە دەچێتەوە باری ئاسایی خۆی.”

شەوی ڕابردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

دڵخوازەكانتان