ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان

بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ کۆبوونەوە.

بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو.

لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان    پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨-١-٢٠٢٣

دڵخوازەكانتان