پەیامی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەسەر کوژرانی پێنج هاووڵاتیی شاری دهۆک لە تورکیا

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشکردنە سەر چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ماردین پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا هاتووە: ”بەداخەوە دوێشەو لە سنووری پارێزگای ماردین لە تورکیا هێرش کرایە سەر چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و یەکێکیش بریندار بوو.”

ئاماژە بەوەش دراوە: ”وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە گەورەیە دەکەین کە کرایە سەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، وێڕای سەرەخۆشیی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیان، داوا لە حکوومەتی تورکیا دەکەین بە زووترین کات بەدواداچوون بکات بۆ ئاشکراکردن و دادگاییکردنی تاوانباران.”

دڵخوازەكانتان